پیسبوونی خاک

پيسبوونى ژينگه‌ چه‌ندين پێناسه‌ى جۆراوجۆرى هه‌يه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌مى ئێستادا زۆربه‌يان ناسراون له‌وانه‌ :
*هه‌موو گۆڕانكاريييه‌كى فيزيايى و بايۆلۆجى و كيمياييه‌ كه‌ سروشتى ئاو و هه‌وا و خاك بگۆڕێت و ببێته‌ هۆى زيانگه‌ياندن به‌ مرۆڤ و بونه‌وه‌ره‌كانى تر.
* گۆڕانى چۆنايه‌تى و چه‌ندايه‌تيه‌ له‌ پێكهاته‌ى ژينگه‌دا به‌ زيندوو و نازيندوه‌وه‌ كه‌ سيستمى ژينگه‌ ناتوانى زاڵبێت به‌سه‌رياندا و شيانبكاته‌وه‌.
* زيادبوونى هه‌ر ته‌نێكى زياده‌ به‌هۆى پێشكه‌وتنى پيشه‌سازيه‌وه‌ بۆ سروشت كه‌ گۆڕنكارى له‌ پێكهاته‌ى سروشتدا بكات.
* هه‌ر گۆڕانكاريه‌كه‌ له‌ ژينگه‌دا ببێته‌هۆى زيانپێگه‌ياندى راسته‌وخۆ يان ناڕاسته‌وخۆى بونه‌وه‌ران.
* زيادبوون يان كه‌مبوونى هه‌ريه‌ك له‌ پێكهاته‌ سروشتيه‌كانه‌ كه‌ ببێته‌ هۆى زيان گه‌ياندن به‌ زينده‌وه‌ران و چوارده‌وريان و گۆڕانكارى له‌ سروشت و كارى رۆژانه‌ بكات.
ماناى پيسبوون :
به‌پێى ياساى نێوده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كانى ساڵى 1972 كه‌ پێناسه‌ى پيسبونى ژينگه‌ ده‌كات به‌وه‌ى كه‌ بريتيه‌ له‌و چالاكييه‌ى مرۆڤ كه‌ ده‌بێته‌ هۆى پێويستى زيادبوونى وزه‌ى نوێى بۆ ژينگه‌، ئه‌م زيادبوونى وزه‌يه‌ش ژيانى مرۆڤ و ته‌ندروستى و خۆشگوزه‌رانى و سه‌رچاوه‌كانى سروشت توشى مه‌ترسى ده‌كاته‌وه‌ جا ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ يان ناڕاسته‌وخۆ بێت.



جۆره‌كانى پيس بوونى ژينگه‌ به‌ شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى ئه‌مانه‌ن :
-پيسبوونى هه‌وا 
- پيس بوونى ئاو 
- پيس بوونى خاك
بڵام هه‌رچى پيس بوونه‌ لاوه‌كيه‌كانه‌ بريتين له‌ :
- پيس بوونى گه‌رمي
- پيس بوونى تيشك
- پيس بوونى كانزاكان
- پيس بوونى نه‌وت
- پيس بوونى كيميايى 
- پيس بوونى بينبن
-بيسبونى بيستن
-ژه‌هراوى بونى خوراك



سه‌رچاوه‌كانى پيس بوون :
-پيس بوونى سروشتى : بريتيه‌ له‌و گۆڕانكارييه‌ى كه‌ له‌ سروشتى ژينگه‌دا رووده‌دات به‌هۆى چه‌ند هۆكارێك وه‌ك (باران، سوتان، بوركان، لافاو، بومه‌له‌رزه‌، تۆزوخۆڵ....).
ئه‌و گۆڕانكارييه‌ سروشتيانه‌ ده‌بنه‌ هۆى دروستبوونى چه‌ند كێشه‌يه‌ك له‌وانه‌ :
  1. ده‌ركه‌وتنى رێژه‌يه‌كى زۆر گه‌رده‌ زيان به‌خشه‌كان له‌ هه‌وادا، وه‌كو ورديله‌كانى تۆز وخۆڵ، ده‌نكه‌ هه‌ڵاڵه‌، ستووى سوتاوى له‌ ئه‌نجامى سوتانى دارستانه‌كان و ته‌قينه‌وه‌ بوركانيه‌كان.
  2. ماده‌ هه‌ڵواسراوه‌كانى ناو ئاو، ورديله‌ى تۆز و خۆڵ و چه‌ندين هۆكارى تر كه‌ زيان به‌ سه‌رچاوه‌ى ماسى ده‌گه‌يه‌نێت.
  3. گۆرانكارييه‌كان له‌ ئاوى سازگاردا و گۆڕينيان بۆ ئاوى سوێر.
  4. راماڵينى چينى سه‌ره‌وه‌ى زه‌وى.
  5. دروستبونى چه‌ندين گازى ژه‌هراوى به‌هۆى ته‌قينه‌وه‌ى بوركانه‌كان وه‌كو گازى ميسان به‌هۆى كانيه‌ كانزاييه‌كانه‌وه‌.
  6. ده‌ركه‌وتنى هايدرۆكاربۆنه‌كان (نه‌وت) له‌گه‌ڵ مادده‌ خاوه‌كان  له‌ ئه‌نجامى زه‌مين له‌رزه‌.
  7. سوتانى دارستانه‌كان به‌هۆى هه‌وره‌بروسكه‌وه‌.
پيس بوونى ناسروشتى : بريتيه‌ له‌ هه‌ر گۆڕانكارييه‌ك له‌ ژينگه‌دا كه‌ له‌ ئه‌نجامى چالاكيه‌كانى مرۆڤه‌وه‌ رووده‌دات به‌هۆى ( كشتوكاڵ، دروستكردنى بينا، پيشه‌سازى زۆرى تر وه‌كو
  1. پاشه‌ڕۆكانى ئاو
  2. قڕكه‌ره‌كان له‌ كشتوكاڵدا
  3. پێويستى وزه‌ وه‌كو له‌ گواستنه‌وه‌ و به‌رهه‌مهێناندا
  4. پاككه‌ره‌وه‌كان وه‌كو ( توێنه‌ره‌وه‌كان، ترشه‌كان، لاستيك، پلاستيك، كانزا قورسه‌كان ) كه‌ ئه‌مانه‌ شينابنه‌وه‌ ته‌نها مه‌گه‌ر به‌ كردارى دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ نه‌بێت.
  5. پاشه‌ڕۆ پيشه‌سازييه‌كان
  6. پاشه‌ڕۆى بيناسازي
  7. پاشه‌ڕۆى ماڵا
 پيسكه‌ره‌كانى ژينگه‌
پيسكه‌ره‌كان :بريتيه‌ له‌ پێكهاته‌ كيميايى و فيزيايى و بايۆلۆجيه‌كان كه‌ كاريگه‌رى خراپيان هه‌يه‌ له‌سه‌ر ژينگه‌ به‌هۆى گۆڕانكارى له‌ گه‌شه‌ى جۆره‌كان و لێكدانه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ زنجيره‌ى خۆراك و ته‌ندروستى به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى پيسكه‌ره‌كان ئه‌مانه‌ن :
  1. مادده‌ بڵاوبوه‌وه‌كان: هێس، دوكه‌ڵ، تۆزوخۆڵ.....
  2. گازه‌كان 
  3. پێكهاته‌ كيميايه‌كان: ئه‌ڵديهايد، ئاسنيك، پاككه‌ره‌وه‌كان.....
  4. كانزا ژه‌هراويه‌كان: قورقۆشم، كادميۆم، زينگ
  5. قڕكه‌ره‌ كشتوكاڵيه‌كان: مێروو كوژ....
  6. په‌يينه‌كان: يۆريا، ئه‌مۆنيۆم، سه‌لفه‌ين، ئه‌مۆنيۆم فۆسفه‌يت.....
  7. مادده‌ تيشكاوه‌ره‌كان : يۆرانيۆم، ....
  8. ده‌نگه‌ده‌نگ
  9. گه‌رمى 
  10. ئاوى زێرب
كۆنترۆڵكردنى پيسبوونى خاك :
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى خواره‌وه‌ پێشنياركراون بۆ كۆنترۆڵكردنى پيسبوونى خاك :::::::
  1. كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌كارهێنانى په‌ينى كيميايى له‌ كشتوكاڵيدا، به‌ به‌كارهێنانى په‌ينى زيندوو وه‌كو چاندنى روه‌كه‌ پاقله‌مه‌نيه‌كان وه‌كو نۆك ونيسك كه‌ له‌ تواناياندايه‌ رێژه‌ى نايترۆجينى پێويست بۆ خاك به‌رهه‌م بهێنن به‌ يارمه‌تى به‌كتريا، كه‌ يارمه‌تى روه‌ك ده‌ده‌ن له‌ گه‌شه‌كردن.
  2. دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ى ماده‌كان بۆ له‌ناوبردنى ئافاته‌كان، له‌م ساڵانه‌ى دوايدا له‌ هه‌موو جيهاندا به‌كارهێنان روى له‌ زيادبوونكرد به‌ تايبه‌تى له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كاندا، ئه‌و مادانه‌ش كه‌ به‌كار ده‌هێنرانه‌وه‌ وه‌ك پاشماوه‌ى خواردنى ماڵان، توخمى سيلۆزي، كاغه‌ز و جۆره‌كاني، توخمه‌ نايلۆنى و پلاستيكيه‌كان.
  3. داپۆشين و دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى مادده‌كان: ئه‌مه‌ش وه‌ڵامێكه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ى پيسبوونى خاك و كومكردنه‌وه‌ى قه‌باره‌ى پيسبوون و پاراستنى سه‌رچاوه‌ى سروشتي، ده‌توانرێت به‌ كردارێك مادده‌كان بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ توخمى سه‌ره‌تايى و دووباره‌ سودى لێوه‌ربگرين، كه‌ ئه‌مه‌ باشترين رێگايه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى پاشماوه‌ى ماده‌ زيانبه‌خشه‌ك.
  4. گه‌ڕانه‌وه‌ و دووباره‌ گه‌شه‌پێدانى دارستانه‌كان : زيادكردنى روبه‌رى سه‌وزى رێگايه‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ى كردارى راماڵينى خاك و زياد بوونى ئاوى ژيچر زه‌وى چونكه‌ دارستانه‌كان هۆكارێكن بۆ پاراستنى ئاوى ژێر زه‌وى هه‌روه‌ها به‌م رێگه‌يه‌ پاشماوه‌كانى روه‌ك تێكه‌ڵ به‌ خاك ده‌بێت و شى ده‌بيچته‌وه‌ وه‌كو په‌ينێكى لێدێت بۆ خاك.
  5. چاره‌سه‌ركردنى مادده‌ ره‌قه‌كان:- له‌ به‌كارهێنانى رۆژانه‌دا چه‌نده‌ها ته‌ن له‌ پاشه‌ڕۆى ره‌ق تێكه‌ڵ به‌ خاك ده‌كرێت، ئه‌م پاشه‌ڕۆيانه‌ش وه‌ك شوشه‌ و پلاستيك و پاشماوه‌ى كه‌ره‌سه‌ى بيناكارى ..... پێويسته‌ به‌ شێوازێكى زانستى مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ بكرێت و چاره‌سه‌ربكرێن چه‌نكه‌ به‌ڕاستى خاك ناتوانێت ئه‌م ماددانه‌ شيبكاته‌وه‌ و بيانگێڕێته‌وه‌ بۆ مادده‌ى سه‌ره‌تايى.