ئەزانن ســڵــق چەند بەسوودە
فەرموون ئێوە و چەندین سوودی سڵق:
یەکەم: سڵق نەرمکەرەوەیە و ئارامکەرەوەی نۆرەی ریخۆڵەیە کە لە ئەنجامی پەشۆکاوی دەروونی پەیدادەبێت لەگەڵ خراپبوونی کەشوھەوا، بەتایبەتیش لە پاییزان زیاد دەبێت.
دووەم: لەکاتی خواردنی نیسک و پاقڵە و فاسۆلیا و ....ھتد بە بەردەوامی، ئەوا سڵق رێگرێکی باشە و رێگە نادات کە غازات دروست بێت کە بەھۆی خواردنی نیسک و پاقڵە و فاسۆڵیا و نۆک و پاقڵەمەنییەکانی دیکەدا دروست دەبێت.
سێیەم: سڵق چارەسەری ئەو برینانە دەکات کە لەناو ریخۆڵەدا ھەیە.
چوارەم: گەڵای سڵق چارەسەری برین و ھەوکردنی پێست دەکات (ئەمەش لە رێگەی خواردنی گەڵای سڵق و دانانی لەسەر پێست).
پێنجەم: سڵق رێ لە کەمخوێنی دەگرێت، چونکە ڤیتامینەکانی (بی، کۆمپلێکس، فۆلیک ئەسید)ی تێدایە، ئەمە جگە لە بوونی ماددەی ئاسن لە سڵق دا.
شەشەم: سڵق رێ لە ھەوکردنی میزەڕۆ (گورچیلە و میزڵدان) دەگرێت.
حەوتەم: ئەگەر ٢٥ تا ٥٠ گرام سڵق لە یەک لیتر ئاودا بکوڵێت، پاشان بخورێتەوە بۆ چارەسەری ھەوکردنی بۆڕییەکانی میز و قەبزی و مایەسیری بەسوودە.
سەرچاوە: کلیك بکە