هۆشیاری ژینگەیی

ئه‌و ژینگه‌یه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ی ئێمه‌دا که‌مترین و ساده‌ترین و بێ بایه‌خترین ڕۆڵی پێ دراوه‌، سه‌ره‌کی ترین وگرنگترین ڕۆڵ له‌ بنه‌مای ژیانی ئێمه‌دا ده‌بینێ.
به‌تایبه‌ت لایه‌نه‌کانی ته‌ندریستی و جوانی وته‌کنیکی و به‌رنامه‌ وپاراستن و خواردن و خواردنه‌وه‌و به‌ تایبه‌ت هه‌ناسه‌دان که‌ په‌یوه‌ندی یه‌کی ڕاسته‌وخۆی بایه‌لۆجی وکۆنتاکتێکی یه‌کسه‌ری به‌ سی یه‌کانمانه‌وه‌ هه‌یه.
له‌ میانه‌ی ئه‌و توێژئنه‌وانه‌ی چه‌نده‌ها ساڵه‌ له‌ هه‌موو جیهاندا له‌ بواری پیس بوونی ژینگه‌و هه‌وای ژینگه‌دا ده‌کرێ
بۆ پاراستنی سه‌راپا گیانله‌به‌ر چ مرۆڤ و چ ئاژه‌ڵ له‌ لایه‌که‌وه‌ و پاراستنی ڕروکاری سه‌ر زه‌وی به‌ دارودره‌خت وسه‌وزایی و دارستانی گه‌وره‌وه‌ ده‌بینین نه‌ك هه‌ر هه‌نگاوی بۆ نراوه‌ به‌ڵکو وڵاتانی
پیشه‌سازی وابه‌سته‌ی پابه‌ندبوون به‌ و پێوانانه‌ کردووه‌ که‌ زیان به‌ خودی گیانله‌به‌ر ده‌گه‌یه‌نن.
له‌ نێو ئه‌م توێژینه‌وانه‌ دا ئێمه‌ تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌رته‌نها توێژێك که‌ هه‌وای پیسی ژینگه‌و پێکهاته‌کانی ئه‌و هه‌وا پیسه‌یه‌و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندریستی مرۆڤ ،ئه‌و کاته‌ ده‌زانین که‌ ئێمه‌ بێ ئاگایانه‌ چ هه‌وایه‌کی پیس به‌ ناوی ئۆکسجینه‌وه‌ هه‌ڵده‌مژین.
پێکهاته‌ی هه‌وای پیس بریتی یه‌ له گه‌ردیله‌ی ره‌ق یا شل که‌ له‌‌ تێکه‌ڵ بوونی کۆمه‌ڵێ پێکهاته ی تر له‌ هه‌وادا دروست ده‌بێت‌ به‌ هه‌موو ئه‌و پێکهاتانه‌ ده‌وترێت
بیۆئایرۆزۆڵ Bioaerosole ئه‌مه‌ش بریتییه‌ له 2 به‌شی سه‌ره‌کی که‌ بریتین وه‌کوبه‌کتریاو 1. پێکهاته‌ زیندووه‌کان: که‌بریتین له‌ مایکرۆئۆرگانیزمه وڤایرۆس و که‌ڕوو ومیلبن.
2.
پێکهاته ‌نازیندووه‌کان که ‌بریتین له‌تۆزو دوکه‌ڵ وته‌م به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی گه‌ردیله‌کانی پێکهاته‌کانی هه‌وای پیس له‌ ژینگه‌دا گه‌ردیله‌ی له‌ هه‌وادا هه‌ڵواسراوی سه‌رچاوه‌گرتووه‌ له‌ بنه‌مایه‌کی ڕه‌ق یا شله‌وه‌ که‌ تیره‌ی ئه‌و گه‌ردیلانه‌ یه‌کسان نین
و له‌ نێوان(0.001 و100) مایکرۆمه‌تره‌ (مایکرۆمه‌تر یه‌ك له‌ ملیۆن به‌شی مه‌ترێك)،
و به‌پێی تیره‌ی ئه‌و پێکهاتانه‌ی له‌و تۆزو خۆڵه‌ی ئه‌و هه‌واپیسه‌دا هه‌یه‌ وکاریگه‌ریان له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان له‌کاتی هه‌ڵمژیندا وزیان گه‌یاندنی به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ جیاوازن و ئه‌و پێکهاتانه‌ یا چالاکی یه‌کی بایه‌لۆجییان هه‌یه‌ وه‌کو ڤایرۆس و میکرۆب وکه‌ڕوو ...
یا بنه‌مایه‌کی بایه‌لۆجییان هه‌یه‌ وه‌کو هه‌ڵاڵه‌ و پوله‌ك وقه‌تماغه‌ی پێست و مایکۆتۆکسین و ئیندۆتۆکسین. له‌ هه‌ردوو ‌‌‌حاله‌ته‌که‌ش ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ نه‌خۆشی یه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان ده‌رئه‌نجامێکی ئاشکرای هه‌یه‌.
ئه‌م پێکهاتانه‌ی هه‌ر یه‌که‌یان چه‌نده‌ها توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کراوه‌ ناتوانرێ هه‌ر هه‌مووی خۆی له‌ کایه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یکدا بگرێ.
بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌و فاکته‌ره‌ی که‌ پیسبوونی هه‌وا چ کاریگه‌ری یه‌کی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤدا هه‌یه‌و ئه‌و فاکته‌ره‌ی که‌ هه‌وا کۆنتاکتێکی
یه‌کسه‌ری به‌ سی یه‌کان و سیکڵدانۆچکه‌کانی ئێمه‌وه‌ هه‌یه‌ تۆز وه‌کو بنه‌مایه‌ك و وه‌کو چه‌مکێکی گشتی بۆ هه‌وای پیس،
که‌ هۆکاری زۆر ئاشکرای تووشبوونی نه‌خۆشی یه‌کانی سی و سه‌رجه‌م کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانی لێ ئه‌که‌وێته‌وه‌ ئه‌که‌ینه‌ ته‌وه‌ری باسه‌که‌.
کاریگه‌ری هه‌ڵمژینی تۆز به‌ پێ ی تیره‌ی گه‌ردیله‌ی ئه‌و پێکهاته‌ جۆراوجۆرانه‌ له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان ده‌گۆڕێت وه‌کو له‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌ تێبینی ده‌کرێ
تاکو شوێنی هه‌ڵمژینی له‌ کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان تیره‌ی گه‌ردیله‌کانی تۆز به‌ مایکرۆمه‌تر ده‌م و لوت و قوڕگ و سی یه‌کان و سیکڵدانۆچکه ‌گه‌وره‌کان
سیکڵدانۆچکه‌ بچوکه‌کان سیکڵدانۆچکه‌ هه‌ره‌بچووکه‌کان Alveolen 10<6- 10 3-5 <1-3 کاریگه‌ری هه‌وای پیس له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان به‌ پێ ی تیره‌ی گه‌ردیله‌ی پێکهاته‌کانی ئه‌م خشته‌یه‌دا ئه‌وه‌
ده‌رده‌که‌وێت که‌ هه‌تا تیره‌ی ئه‌و گه‌ردیلانه‌ بچوکتر بێت زیاتر به‌ نێو سیکڵدانۆچکه‌کانا ڕۆ ده‌چێت له‌ کاتی هه‌ناسه‌داندا وجێگیر ده‌بێت
و ئه‌گه‌ری تووشبوونی نه‌خۆشی زیاترونائارامی زیاتر له‌ ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌کات که‌ سه‌ره‌تا زۆر به‌ ساکاری وه‌رده‌گیرێ و پاشان ده‌بێته‌ نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن وچاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی هاوته‌ریب به‌ ژیانی بۆ داده‌نرێ.
له‌ به‌شه‌کانی تر تیشکی زیاتر ده‌خرێته‌ سه‌ر هۆکارو رێگاچاره‌سه‌رو که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تۆزو ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی که‌له‌ پاشكۆی گۆڕانی که‌شوهه‌وای هه‌موو دونیادا
ده‌بنه‌ هۆی کاردانه‌وه‌ی نائاسایی له‌ سه‌ر ژینگه‌و پاشان له‌سه‌ر زینده‌وه‌ر به‌ گشتی و جێ ده‌ستی مرۆڤ له‌ به‌شداری کردن له‌ تێکدانی ڕواڵه‌تی ژینگه‌و ژیان به‌ داپاچینی سه‌وزایی وبه‌شداری نه‌کردن له‌ پاککردنه‌وه‌ی هه‌واو که‌می ووشیاری له‌ سیسته‌می پاراستنی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی مه‌رجی سه‌ره‌کی ژیانێکی پڕته‌ندروستی وسه‌لامه‌تی بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ.