ده‌سپێك :
چه‌ندین هۆكار له گه‌ردووندا هه‌یه كه ده‌بنه هۆی پیسبوونی ژینگه,
هه‌ندێك له‌و هۆكارانه سرووشتین وه‌كو تیشكی گه‌ردوونی و بوونی چه‌ند
توخمێكی تیشكده‌ر له توێكڵی زه‌وی و گڵی كشتوكاڵیدا كه به‌شێكیان بۆ
زینده‌وه‌ر ده‌گوێزرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ندێ هۆكاری تر هه‌ن ده‌ستكردی مرۆڤن و, له‌به‌ره‌نجامی كار و چالاكییه جیاوازه‌كانی
مرۆڤه‌وه پیسبوونی ژینگه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه, وه‌كو ته‌قینه‌وه ناوكییه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه و
كاره‌ساتی كوره ئه‌تۆمییه‌كان و خاشاكه تیشكده‌ره‌كان, جگه له‌و كاره‌ساتانه‌ی كه له ئه‌نجامی
كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان و كه‌شتیه ئاسمانیه‌كان په‌یداده‌بن كه به وزه‌ی ناوكیی كارده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌كارهێنانی سه‌رچاوه تیشكده‌ره‌كان له بواره پیشه‌سازی و پزیشكیه‌كاندا له‌وانه‌یه
له كاتی گواستنه‌وه‌یاندا یاخود دزین یان دزهكردنیاندا ببنه هۆی پیسبوونی ژینگه و ڕوودانی
كاره‌ساتی گه‌وره و مه‌ترسیدار بۆسه‌ر ژیانی مرۆڤ و زینده‌وه‌ران.
مرۆڤه‌وه پیسبوونی ژینگه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه, وه‌كو ته‌قینه‌وه ناوكییه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه و
كاره‌ساتی كوره ئه‌تۆمییه‌كان و خاشاكه تیشكده‌ره‌كان, جگه له‌و كاره‌ساتانه‌ی كه له ئه‌نجامی
كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان و كه‌شتیه ئاسمانیه‌كان په‌یداده‌بن كه به وزه‌ی ناوكیی كارده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌كارهێنانی سه‌رچاوه تیشكده‌ره‌كان له بواره پیشه‌سازی و پزیشكیه‌كاندا له‌وانه‌یه
له كاتی گواستنه‌وه‌یاندا یاخود دزین یان دزهكردنیاندا ببنه هۆی پیسبوونی ژینگه و ڕوودانی
كاره‌ساتی گه‌وره و مه‌ترسیدار بۆسه‌ر ژیانی مرۆڤ و زینده‌وه‌ران.
سه‌رچاوه تیشكده‌ره‌كان له گه‌ردووندا :
یه‌كه‌م : سه‌رچاوه تیشكده‌ره سرووشتییه‌كان :ئه‌م جۆره تیشكده‌ره له گه‌ردووندا بۆ سێ جۆر پۆلێن ده‌كرێن :
1- تیشكی گه‌ردوونیی نه‌زانراو (x-ray) :
ئه‌م جۆره تیشكه له ساڵی 1910 دا دۆزرایه‌وه كه له هه‌ساره و كاكێشانهكانهوه بۆ سه‌ر ڕووی زه‌وی دێن.
له‌مباره‌یه‌وه زانایان باوه‌ڕیان وایه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م تیشكهخۆڵ و پاشماوه‌ی هه‌ساره تهقیوهكانه كه به
(سۆبر نوفا) ناسراون.
فۆتۆنی تیشكی گه‌ردونی (x-ray) پێكهاتووه له 87% پرۆتۆن, 11% ته‌نۆلكه‌ی ئه‌لفا,1% ناوكه قورسه‌كان,
جگه له ئهلهكترۆنه وزهبهرزهكان. تیشكی گه‌ردوونی له‌گه‌ڵ ناوكی گه‌ردیله‌كانی به‌رگه هه‌وای گۆی زه‌ویدا
(ئۆزۆن O 3) كاریكدهكات له‌ئه‌نجامدا ئهلهكترۆن, فۆتۆن, نیوترۆن و میزۆنهكان درووستده‌بن.
تیشكی گه‌ردوونی له كاتی تێپه‌ڕبوونی به به‌رگه هه‌وای گۆی زه‌ویدا ده‌بێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی
چه‌ند توخمێكی تیشكده‌ر, به‌شێوه‌یه‌ك كه نیوترۆنهكانی له هه‌وادا له‌گه‌ڵ ناوكی گه‌ردیله‌كانی
توخمی (نایترۆجین 14) ی تیشكدهردا كارلێكدهكهن, له‌ئه‌نجامدا توخمی (كاربۆن 14) ی تیشكده‌ر
به‌رهه‌مده‌هێنن كه نیوهتهمهنهكهی (5568 ساڵ)ه و, بهشداریدهكات له پێكهێنانی گازی دووه‌م
ئۆكسیدی كاربۆندا كه ڕووه‌ك هه‌ڵیده‌مژێت, دواتر ئه‌م گازه به‌هۆی خواردنی ڕووه‌كه‌وه له‌لایه‌ن
ئاژه‌ڵ یاخود مرۆڤه‌وه بۆیان ده‌گوێزرێته‌وه.
2- تیشكی ده‌رچوو له توێكڵی زه‌وی :
جگه له تیشكی گه‌ردوونی, سهرچاوهیهكیتری سرووشتیی تیشكده‌ر هه‌یه كه بریتیه له‌و توخمه تیشكده‌رانه‌ی
كه له توێكڵی زه‌ویه‌وه ده‌رده‌چن.
ئه‌م جۆره توخمه تیشكدهرانه به زنجیره‌یه‌ك كارلێكی تیشكیدا ده‌ڕۆن كه له كۆتایدا توخمێكی ناتیشكدهر
به‌رهه‌مده‌هێنن.
له سرووشتدا سێ زنجیره‌ی تیشكیی هه‌یه كه ئه‌مانه‌ن :1-
زنجیره‌ی یۆرانیۆمی (238) ی تیشكده‌ر كه به توخمی قورقۆشم (206) كۆتایه دێت.
2-زنجیره‌ی ئهكتینیۆم كه به یۆرانیۆمی (235) ده‌ستپێده‌كات و, به قورقۆشمی (207) كۆتایی دێت.
3-زنجیره‌ی سوریۆم كه به توخمی سوریۆم (238) ده‌ستپێده‌كات و, به توخمی قورقۆشم (208) كۆتایی دێت
.هه‌روه‌ك گازی (ڕادۆن 222) ی تیشكده‌ر كه له زنجیره‌ی (یۆرانیۆم 238) له‌ئه‌نجامی شیبوونه‌وه‌ی
هه‌ردوو توخمی تیشكده‌ری (ڕادیۆم 226) و (ڕادۆن 222) په‌یداده‌بێت و, گازی (سۆرۆن 220) ی
تیشكده‌ر له زنجیره‌ی (سوریۆم 232) به‌رهه‌م دێت.
3-توخمه تیشكده‌ره‌كانی له‌شی مرۆڤ :
له‌شی مرۆڤ بڕێكی كه‌م له توخمه تیشكده‌ره‌كان له پێكهاته‌یدا هه‌یه, له‌وانه توخمه تیشكده‌ره‌كانی
(كاربۆن 14) و (پۆتاسیۆم 40), جگه له گازه تیشكده‌ره‌كانی وه‌ك : ڕادۆن و سۆرۆن كه له ڕێگه‌ی
كرداری هه‌ناسه وه‌رگرتنه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوێزرێته‌وه كه به‌هۆی شیبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو توخمی
یۆرانیۆم و سۆریۆم كه له خاكدا هه‌ن, په‌یداده‌بن.
هه‌روه‌ها مرۆڤ له ڕێگه‌ی خواردنی هه‌ندێك له جۆره‌كانی خۆراكه‌وه بڕێك له ماده تیشكده‌ره‌كانی بۆ
ده‌گوێزرێته‌وه كه له پێكهاته‌ی ئه‌و خۆراك و میوه و سه‌وزانه‌دا هه‌ن, كاتێك به مه‌به‌ستی گه‌شه‌كردنیان
بڕێك له ماده‌ی فۆسفات كه توخمی یۆرانیۆمی تیشكده‌ر له پێكهاته‌یدایه ده‌كرێته خاك یاخود كێڵگه
كشتوكاڵیه‌كانه‌وه.
دووه‌م: سه‌رچاوه تیشكده‌ره ده‌ستكرده‌كان :
چه‌ندان سه‌رچاوه‌ی تیشكده‌ری ده‌ستكرد له گه‌ردووندا هه‌یه, له‌وانه:
1-ته‌قینه‌وه ناوكییه‌كان (ئه‌تۆمییه‌كان) :
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له میانه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهاندا سێ بۆمبی ئه‌تۆمیی ته‌قانده‌وه.
بۆمبی یه‌كه‌می وه‌كو كاری ئه‌زموونگه‌ری له 16 ی یۆلیۆی 1945 دا له بیابانی نیومه‌كسیكۆ ته‌قاند.
هه‌روه‌ها بۆمبی دووه‌م و سێیه‌می له‌و جه‌نگه‌دا بهسهریاباندا ته‌قاند كه له ڕۆژی 6 ی ئهغسوتسی
1945 یه‌كه‌م بۆمبی ئه‌تۆمیی به‌سه‌ر شاری هێرۆشیمادا به‌كارهێنا و, ئه‌وی تریشیانی له 9 ی
ئهغسوتسی 1945 دووه‌م بۆمبی ئه‌تۆمیی به‌سه‌ر شاری ناكازاكیدا تاقیكرده‌وه.
2-كوره ئه‌تۆمییه‌كان :
هه‌رچه‌نده كوره ئه‌تۆمیه‌كانی وڵاتانی جیهان له چه‌ندان بواری جۆراوجۆری گرنگدا به‌كارده‌هێنرێن
له‌وانه : به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با و لابردنی سوێری ئاوه‌كان, به‌ڵام هه‌ندێ جاریش ده‌بنه هۆی پیسبوونی
ژینگه و ڕوودانی كاره‌سات له جیهاندا, له‌چه‌ندین ڕووه‌وه :
2/1 ئاوی ساردكردنه‌وه :
له هه‌ندێ وێستگه ئه‌تۆمیه‌كاندا ئاوی ڕووباره‌كان بۆ ساردكردنه‌وه‌ی ناوجه‌رگه‌ی كوره‌كان
به‌كارده‌هێنرێن كه پاش ده‌رچوونیان ده‌بنه هۆی پیسبوونی ژینگه به‌هۆی تێكه‌ڵبوونیان
به توخمه تیشكده‌ره‌كان.
پیسبوونی ئاوی ڕووباره‌كان به توخمه تیشكده‌ره‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیان,
ده‌بنه هۆی كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ماسیه‌كان و كۆچپێكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری تریان
كه سه‌ره‌نجام ده‌بێته هۆی زیانێكی به‌رچاو به سامانی ماسی.
له به‌رامبه‌ردا هه‌ندێ وڵاتی وه‌كو فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له‌م جۆره كاره‌سات
و ڕووداوانه هه‌ڵده‌ستن به درووستكردنی ده‌ریاچه‌ی ده‌ستكردی داخراو كه به‌كاریده‌هێنن له خولی
ساردكردنهوهدا.
2/2 خاشاك و پاشماوه‌ی ماده تیشكده‌ره‌كان : سووته‌مه‌نی به‌كارهێنراو له
كوره و وێستگه ئه‌تۆمیه‌كاندا دوای جیاكردنه‌وه‌یان وه‌كو هه‌ردوو توخمی
(یۆرانیۆم و پلۆتۆنیۆم) له وێستگه‌كانی چاره‌سه‌ری سووته‌مه‌نی, بڕێكی زۆر له پاشماوه‌ی خاشاكی
توخمه تیشكده‌ره‌كان ده‌مێنێته‌وه كه به‌سه‌دان ته‌ن ده‌خه‌مڵێنرێت و به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات و
به‌رده‌وامی كار كه‌ڵه‌كه ده‌بێت.
2/3 ڕوودانی دزه‌كردنی توخمه تیشكده‌ره‌كان له كوره ئه‌تۆمییه‌كان :
له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به هۆی دزه كردنی ماده تیشكدهرهكانهوه له ژماره‌یه‌ك كوره‌ی ئه‌تۆمی
وڵاتانی جیهانه‌وه چه‌ند كاره‌ساتێكی پیسبوونی ژینگه ڕوویدا. له‌وانه دزه‌كردنی تیشكی ئه‌تۆمی
له‌كوره‌ی ئه‌تۆمی (تری مایلزئیلاند )ی ئه‌مریكا له‌ساڵی 1979و, كاره‌ساتی دزه‌كردنی تیشكی ئه‌تۆمی
له كوره‌ی ئه‌تۆمی(چۆرنۆبل) كه له‌ساڵی1986 له هه‌رێمی ئۆكرانیای سه‌ر به یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت
ی جاران ڕوویدا.
له‌به‌ر گرنگی و گه‌وره‌ی مه‌رگه‌ساتی ئه‌م ڕووداوه ژینگه‌ییه , به پێویستی ده‌زانم به كورتی ئاماژه
به چۆنێتی و هۆكاری ڕووداوی (چۆرنۆبڵ) و , ئاماری زیانه گیانی و ماڵییه‌كانی و ڕاده‌ی كاریگه‌ری
له‌سه‌ر ژینگه‌ی ناوچه‌كه و ده‌وروبه‌ری بكه‌م :
وێستگه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمیی (چۆرنۆبڵ) ده‌كه‌وێته دووری (130كم) ی باكووری شاری (كییڤ) ی
پایته‌ختی ئۆكرانیا و, (15كم) ی باكووری ڕۆژئاوای شاری (چۆرنۆبڵ) ی ڕووسیاوه .
له‌ساڵی (1977) به‌مه‌به‌ستی درووستكردنی (1000)میگاوات له وزه‌ی كاره‌با ,به‌ردی بناغه‌ی
(6) كوره‌ی ئه‌تۆمی له ناوچه‌كه دامه‌زرا , له‌هه‌مان ساڵدا (3) له‌و كوره ئه‌تۆمییانه بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته بهگهڕخران و, ساڵی (1983) كوره‌ی ئه‌تۆمی (4) كار پێكرا و كوره‌كانی (5 و6)
لهدرووستكردنیاندابوون .
ڕۆژی 26/4/1986 هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی له به‌شی ساركردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به كوره‌ی ئه‌تۆمی (4) ڕوویدا ,
كوره‌كه (160 ته‌ن) له‌یۆرانیۆمی پیتێنراوی جۆری (238) و (500 ته‌ن) له گرافیتی تێدابوو , ئه‌م هه‌ڵه و
پهكخستنه بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای كوره ئه‌تۆمیه‌كه بۆ (4000 پله‌ی سه‌دی) و ,
دزه‌كردنی بڕێكی زۆر له ماده‌ی تیشكده‌ر و به‌رزبوونه‌وه‌ی بۆ ناو هه‌وا به‌به‌رزایی (200-1000م)
كه ئه‌مه‌ش ته‌واو پیسبوونی ژینگه‌ی وشكانی و ئاوی و هه‌وایی ناوچه‌كه وئاواره‌بوونی (130) هه‌زار له
دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه و چۆڵكردنی (30كم) له ڕووبه‌ری لێكهوتهوه و, (10كم) ی به ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو
دانرا و جموجووڵی هاتووچۆی تێدا ڕاگیرا و سه‌رجه‌م ڕێگه‌كانی داخران و , ماوه‌ی (11ڕۆژ) ڕووداوی
تیشكدانهكه به‌رده‌وام بوو , (5000 ته‌ن) له‌ماده‌ی جوراوجۆری ساردكه‌ره‌وه و كوژێنه‌ره‌وه‌ی ئاگر
به‌كارهات بۆ كۆنترۆڵكردنی ڕووداوه‌كه و له‌ڕێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی تایبه‌ته‌وه كاره‌كان
ئه‌نجامدران و, هه‌مان ساڵ به‌ته‌واوی كوره‌كه بهكۆنكرێت داپۆشرا له‌ترسی زیاتر دزه‌كردنی تیشكی
ئه‌تۆمی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه .
ئه‌م ڕووداوه گه‌وره ژینگه‌ییه , گیانله‌ده‌ستدانی (23) كه‌س له كارمه‌ندانی كوره‌كه و ئه‌ندامانی
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و, برینداربوونی (203) كه‌س و ژه‌هراویبوونی (150) هه‌زار هاووڵاتی و پیسبوونی
(1000كم) چوارگۆشه‌ی له‌زه‌وی ناوچه‌كه لێكهوتهوه .
دواتر پسپۆڕان و تیمه‌كانی پاراستنی ژینگه‌یی هه‌ستان به هه‌ڵكه‌ندن و گواستنه‌وه و فڕێدانی
خۆڵ و گڵی ناوچه‌كه به قوڵایی (10سم) له‌ترسی پیسبوون و ژه‌هراویبوونی هه‌ر ڕووه‌ك و گیانه‌وه‌رێك
كه له‌ناوچه‌كه‌دا بژێت .
به‌پێی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری (مۆسكۆ نیوز) كه له مانگی شوباتی 1989 بڵاوی كردۆته‌وه كه به كاریگه‌ری
كاره‌ساتی (چه‌رنۆبڵ) له یه‌كێك كێڵگه‌كانی حكومی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵان ڕوویداوه كه (50كم) له‌و
ناوچه‌یه‌وه دووره :
ته‌نیا له‌ساڵی (1987) , (64) مانگا و به‌رازی كه‌مئه‌ندام له‌دایكبوون كه هه‌ندێكیان بێ سه‌ر و بێ
ده‌ست و قاچ و بێ چاون و , ته‌نانه‌ت له‌و ڕاپۆرته‌دا حاڵه‌تی سه‌یر و سه‌رسوڕهێنه‌ر تۆماركراوه
وه‌كو ئه‌وه‌ی سه‌ری ههندنێك له به‌رازه له‌دایكبووه‌كان به سه‌ری بۆق ده‌چێت !!
هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپۆرتێك كه له‌ساڵی (1989) بڵاوكراوه‌ته‌وه :
(25) هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه له زه‌وی ڕووسیا و ده‌وروبه‌ری به تیشكی ئه‌تۆمیی پیسبوون , به‌شێوه‌یه‌ك :
(14600كم) له ڕووبه‌ری بیلۆ ڕووسیا (ڕووسیای سپی) , ( 8200 كم) له ئۆكرانیا و (4600كم) له ناوخۆی ڕووسی
ا به تیشكی ئه‌تۆمیی (چه‌رنۆبڵ) پیسبوون .
جگه له‌ده‌ركه‌وتنی چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی له‌ڕیزی مرۆڤ و ئاژه‌ڵانی ناوچه‌كه‌دا ,
له‌وانه به‌پێی ئامارێكی ساڵی (1994) , (565) مناڵی خوار ته‌مه‌نی (15)ساڵ تووشی شێرپه‌نجه‌ی
غوده‌ی ده‌ره‌قی بوون له‌وانه (333) مناڵیان له بیلۆ ڕووسیا و (24)یان له ناوخۆی ڕووسیا و
(208 ) منالی تریان له ئۆكرانیا .
له‌به‌ر گه‌وره‌ی كاره‌سات و ِووداوهكه و, به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی (10ساڵ) به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌دا ,
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاره‌ساتی (چه‌رنۆبڵ) به‌هاریكاری ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی (WHO)
و هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپی له شاری (ڤییه‌نا) ی پایته‌ختی نه‌مسا له ڕۆژانی (8-12) ی نیسانی (1996)
كۆنگره‌یه‌كیان به‌ست و ساڵانه‌ش له‌م ساڵیاده‌دا كۆنگره‌ی هاوشێوه ده‌به‌ستن .
3- تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كان :
تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌ك و چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی تر له ژێر زه‌ویدا بێت یان له قوڵایی ده‌ریاكاندا
زیانی زۆری بۆسه‌ر ژینگه و ده‌وروبه‌ری و, ژینگه‌ی ئاوی و ماسی و زینده‌وه‌ران و ته‌نانه‌ت مرۆڤیش
هه‌یه بۆ نموونه : ده‌ركه‌وتووه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی زۆربوونی زه‌مین له‌رزه و ڕوودانی زریا
له زه‌ریا و ده‌ریاكاندا ده‌ره‌نجامی تاقیكاره ئه‌تۆمییه‌كانه كه تێیاندا ئه‌نجامده‌درێت ,
هه‌روه‌ك به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێكی هایدرۆجینی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له دورگه‌ی (بكینی)
بووه هۆی ژه‌هراویبوون و له‌ناوچوونی زیاتر له (100) ته‌ن له‌ماسی و زینده‌وه‌ری ژینگه‌ی ئاویی
له زه‌ریای هێمن .
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك مناڵی ئه‌مریكی به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێكی تاقیكاری ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن
وڵاته‌كه‌یانه‌وه له بیابانی (نیفادا) , بووه هۆی دووچاربوونیان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن .. .
و ده‌یان ڕووداوی دیكه‌ی هاوشێوه .
4- ژێر ده‌ریایه ئه‌تۆمیه‌كان :
هه‌ندێ له ژێردهریایهكان به وزه‌ی ئه‌تۆمیی كارده‌كه‌ن كه‌هاوكات له توانایاندایه موشه‌كی هه‌ڵگری
كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیی هه‌ڵبگرن له حاڵه‌تی پێكران یاخود ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ژێر ده‌ریاییانه‌دا
كاره‌ساتی پیسبوونی ژینگه‌یی به‌تایبه‌تی له بواری ئاویدا رَوودهدات, بۆنموونه:له‌ساڵی1968 ژێر
ده‌ریایی(زانتی) سۆڤێتی له‌نزیك كه‌ناره ئاویه‌كانی ئه‌مریكا ته‌قیه‌وه, له‌ئه‌نجامدا نزیكه‌ی
100 ده‌ریاوانی جه‌نگیی سه‌رنشینی گیانیان له ده‌ستدا, به‌ڵام دواتر به‌مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی نهێنیه
سه‌ربازیه‌كان و چۆنێتی درووستكردنی, تیمه تایبه‌تیه‌كانی سه‌ر به ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مریكا (C I A)
هه‌ستان به‌كۆكردنه‌وه‌ی پارچه‌كانی ژێر ده‌ریایه‌كه كه بودجه‌ی ملیۆنان دۆلاری تێچوو.
5- كه‌شتیه ئاسمانی و مانگه ده‌ستكرده‌كان:
هه‌ندێ لهكهشتیه ئاسمانیه‌كان, بزوێنه‌ره‌كانیان به وزه‌ی ناوكیی كارده‌كه‌ن, بۆیه له‌كاتی كه‌وتنه
خواره‌وه‌یاندا هه‌روه‌ك له‌ساڵانی ڕابروودا ژماره‌یه‌ك ڕووداوی هاوشێوه ڕوویانداوه, كاره‌ساتی
پیسبوونی ژینگه‌یی درووستده‌كه‌ن.
له‌ساڵی 1978 مانگێكی ده‌ستكردنی سۆڤێتی به ناوی (كوزموسی 1954) له‌ناوچه به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی
باكوری كه‌نه‌دا كه‌وته خواره‌وه كه‌هه‌ڵگری49 كیلۆگرام له توخمی یۆرانێۆمی تیشكده‌ری جۆری (235) بوو.
هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1979 مه‌كۆی ئاسمانیی ئه‌مریكیی(سكای لاب) له‌كه‌ناره‌كانی ڕۆژئاوای ئوسترالیا
له‌ناوچه‌یه‌كی چۆڵ كه‌وته‌خواره‌وه.
6- دزرانی ماده تیشكده‌ره‌كان :
له‌ساڵانی ڕابردوودا ولهژمارهیهك له وڵاتانی جیهان , چه‌ند ڕووداوێكی دزرانی ماده تیشكده‌ره
گرانبه‌هاكان ڕوویداوه كه له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌ده‌زگاكانی موخابه‌راتی وڵاتان و, بانده چه‌كدارییه‌كانی
وه‌ك (مافیا) وه ئه‌نجامدراون له‌وانه :
6/1- ڕووداوی دزینی ماده تیشكدههكان له به‌رازیل :
له‌مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 1987 له په‌یمانگایه‌كی چارهسهركدنی لووه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان
له به‌رازیل , دوو دز هه‌ستان به دزینی ماده‌ی تیشكده‌ری جۆری (سیزیۆم 137) و سه‌رجه‌م
كه‌لوپه‌له‌كانی خۆپارێزی تیشكه‌وه‌ری له و په‌یمانگه‌یه , به‌م هۆیه‌وه تیشكی سیزیۆمی ڕه‌نگ
شین له ئامێره‌كه‌وه بۆ ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری په‌یمانگاكه دزه‌ی كرد , له ئه‌نجامدا هه‌ردوو دزه‌كه و
هاووڵاتییه‌كی تر گیانیان له‌ده‌ستدا و (40) هاووڵاتی تر به‌م تیشكه ژه‌هراوی بوون .
6/2- ڕووداوی دزینی ماده تیشكدههكان له یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو :
له‌دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی وڵاتی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و, داڕووخانی باری ئابووری ئه‌و وڵاته و بڵاوبوونه‌وه‌ی
دیارده‌ی بێكاری و گه‌نده‌ڵی جۆراوجۆر له داموده‌زگاكانی له سۆڤێتدا , هه‌ندێك باند و گروپ به هاوكاری و
هاوبه‌شی ده‌زگای موخابه‌راتی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ناسراو به (KGB) و ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌ڵمانیا
(BND) به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له زانایان و پسپۆڕانی ده‌زگای ئه‌تۆمی سۆڤیه‌ت و چیكۆسلۆڤاكیا
هه‌ستان به دزینی بڕێكی زۆر له توخمی ئه‌تۆمی له جۆره‌كانی (یۆرانیۆم , پلۆتۆنیۆم و لیسیۆم) ودوات
ر فرۆشتنی له بازاڕی ڕه‌شدا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته و ده‌ستاوده‌ست پێكردنی له وڵاتانی تری جیهانی وه‌ك :
ئه‌ڵمانیا , ئیتالیا , توركیا و ئێران و ...هتد .
ئه‌م دیارده‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو و ترسناك له ناوخۆی سۆڤیه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه په‌ره‌ی سه‌ند
هه‌روه‌كو به پێی ئامارێك ته‌نیا له‌نێوان ساڵانی (1991-1994) زیاتر له (700) ڕووداوی دزینی
ماده‌ی تیشكده‌ر له‌و وڵاته ڕوویداوه .
7- گواستنه‌وه‌ی ماده تیشكده‌ره‌كان :
له‌مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 1987 له ویلایه‌تی میسیسیبی ئه‌مریكا , له كاتی گواستنه‌وه‌ی بڕێك ده‌رمان
كه ماده‌ی تیشكده‌ر له درووستكردنیدا به‌كارهاتبوو كه له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگردا بوو له ڕێگه‌دا
ئۆتۆمبێلێكی تری بارهه‌ڵگر خۆی پێدا كێشا , به‌م هۆیه‌وه بۆ ماوه‌ی (16) كاتژمێر ڕێگه‌ی هاتووچۆكردن
له نزیك شوێنی ڕووداوه‌كه قه‌ده‌غه‌كرا و ناوچه‌كه له هاووڵاتیان چۆڵكرا , پاش ئه‌وه‌ی بڕێك ماده‌ی
تیشكده‌ر به‌م هۆیه‌وه له ناوچه‌كه بڵاوبوویه‌وه , تیمه‌كانی تایبه‌ت هه‌ستان به هه‌ڵكه‌ندن و لابردن و دواتر
گواستنه‌وه‌ی چینێك له خۆڵ و خاشاكی شوێنی ڕووداوه‌كه و فڕێدانی له شوێنێكی دووره ده‌ستی تایبه‌ت و
داپۆشینی ناوچه‌كه و خۆڵه لابراوه‌كه به خۆڵ و گڵی نوێ .
- سه‌رچاوه تیشكده‌ره به‌كارهێنراوه‌كان له‌بواری پیشه‌سازی و پزیشكی :
هه‌ندێك له‌و ئامێر و كه‌ره‌سته و سه‌رچاوه تیشكده‌رانه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی پیشه‌سازی و پزیشكی به
تایبه‌ت له‌بواری ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێن له‌وانه ئامێری تیشكی
نه‌زانراو (سینی ) یان (x-ray) كه بۆ ده‌ستنیشانكردنی شوێن و چۆنێتی شكانی ئێسكی مرۆڤ به‌كارده‌هێنرێت ,
سه‌رچاوه‌یه‌كی تیشكده‌ری به‌رده‌وامه و ئه‌گه‌ر كارمه‌ندی وێنه‌گری تیشكده‌ری ته‌ندروستی یاخود نه‌خۆش زیاد
له پێویست به‌تایبه‌تی ئافره‌تی دووگیان خۆی به‌ر ئه‌م تیشكه بدات دووچاری زیانی مه‌ترسیداری وه‌ك
له‌بارچوون یان كه‌م ئه‌ندامبوونی كۆرپه‌له‌كه‌ی ده‌كات .
هه‌روه‌ك ئه‌م جۆره تیشكه له‌بواری پزیشكی دادوه‌ری و ناسینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان و هۆكاری مردنی كه‌سه‌كان
و دۆزینه‌وه‌ی شوێنی گولله و پارچه‌كانی له له‌شی مرۆڤ و, چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێ له لووه شێرپه‌نجه‌ییه‌كاندا
به بڕێكی دیاریكراو و سنووردار له‌لایه‌ن پزیشك و پسپۆڕانی بواری نووژدارییهوه به‌كارده‌هێنرێت .
هه‌روه‌ها له‌بواری گرتنه‌به‌ری ڕێ و شوێنی ئاسایشی گه‌شتیاران و پاراستنی فڕۆكه و فڕۆكه‌خانه‌كاندا
ئه‌م جۆره تیشكه له ئامێره ته‌كنه‌لۆژیه پێشكه‌وتووه‌كانی بواری پشكنینی گه‌شتیار و جانتا و كه‌لوپه‌له‌كانیاندا
دیسان به‌كاردێت .