تەندروستی و سەلامەتی و ژینگە

Tuesday, March 17, 2015 | comments

      

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بایەخ بە تەندروستی و سەلامەتی کرێکاران و هاوڵاتیان دەدات لە هەرێمی کوردستان و سەرتاپای عێراقدا، و هانی پەرەپێدانی بەردەوام و درێژخایەنی سەرچاوەکانی ووڵات دەدات. لە نێو پیشەسازی ووزەدا، هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان وەک یەک هاندەدات بۆ رەچاوکردنی ووریایی تەواو و بەکار‌هێنانی رێوشوێنەکانی سەلامەتی و ئاسایش و ئامادەباشیی لە کارەکانیاندا.
پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستاندا بە هۆی سێ یاسا و بەڵگەنامەوە پاڵپشتی دەکرێت: یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە؛ یاسای نەوت و غاز؛ گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەش. ئەم بەڵگەنامانە کۆمپانیاکان پاپەند دەکەن بەوەی کە پێش دەستکردن بە هەر چالاکیەکی بازرگانی یان پیشەسازی، هەڵسەنگاندنی کاریگەریی لەسەر ژینگە ئەنجام بدەن لەپێناو قەرەبووکردنەوەی هەر زەرەر و زیانێک کە بە کشتوکاڵی خاوەن زەویەکان و زەوی و زاری دەوربەریان دەگات.  
بە پێی گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەش، کۆمپانیاکان دەبێت پابەند بن بەوەی هەموو ساڵێک بەشداربن لە بەخشینی پارە بە سندوقی ژینگە. پێویستە لەسەریان کە پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی کارپێکردنی پیشەسازی نەوت بهێننە دی و پەیڕەوی لە یاساکانی هەرێمی کوردستان بکەن لە پێناو بەرگرتن لە پیسبوون و پاراستنی ژینگەدا. ئەمەش پاراستنی رووەک و ئاژەڵ و موڵک و ماڵ و ناوچەکانی کشتوکاڵ و ماسی بەخێوکردن دەگرێتەوە. لەنێو پابەندیەکانی تر کە لە گرێبەستەکاندا دانراوە قەدەغەکردنی زەرەر گەیاندن بە ژینگە دەگرێتەوە لە کاتی دروستکردنی هێڵی بۆری و هەڵوەشاندنەوە یان تەسلیمکردنەوەی ناوچەی گرێبەستدا بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی کارپێکردنی پیشەسازی نەوت.
بەم دواییانە وەزارەت بەشی تەندروستی، سەلامەتی و ژینگەی دامەزراند بۆ لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی سەرەکی دەرکردنی رێنماییەکانی وەزارەت لەم ناوچانەدا.
ئەرکی بە‌شی تە‌ندروستی و سە‌لامە‌تی و ژینگە‌ بریتیە لە‌هە‌وڵدان بۆ پە‌رە‌پێدانی سە‌رچاوە هێدرۆکاربۆناتەکانی هەرێمی كوردستان ‌بە‌شێوە‌یە‌كی بەرپرسیارانە ‌لە ‌رووی کۆمەڵایەتی و ژینگەییەوە بە‌مە‌بەستی بەتەنگەوە چوونی داواكارییە‌كانی خەڵکی ناوچەکان. ئامانجی چالاکیەکانی ئەم بەشە بریتین لە پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان (لەوانەش فرەچەشنی بایەلۆژی و نشینگەی کێوی و سە‌رچاوەکانی ئاو) و برەودان بەو چالاكیانەی کە لە رووی ژینگەییەوە سەلامەتن لەو پیشەسازیانەدا کە لە لایەن وەزارەتەوە رێنماییان بۆ دەردەکرێت، لە هەمان کاتدا هەوڵدان بۆ قۆستنەوەی سە‌رچاوە‌ سروشتیە‌كانی هە‌رێم ‌لە ‌ئاستێكی بە‌رزدا.
بە دیاریکراوی، بەشی تەندروستی، سەلامەتی و ژینگە هەڵدەستێت بە:
- چاودێریکردن و رێنمایی دەرکردن بۆ پیشەسازی هێدرۆکاربۆناتەکان و هەڵدەستێت بە کەمکردنەوەی هەڵوسوکەتی زیانبەخش لەسەر ژینگە لە هەموو قۆناغەکانی بەدواداگەڕان و گەشەپێدان و بەرهەمهێنان و دووبارەبووژاندنەوەدا.
- سەرپەرشتیکردنی پیشەسازیەکە بۆ دڵنیابوون لە پەیڕەویکردنی ئەحکامەکانی یاسا کارپێکراوەکان و ستاندەرە پەسەندکراوەکان و رێنماییەکان لەپێناو پاراستنی ژینگە و تەندروستی و سەلامەتیدا.
- گەشەپێدان و بڵاوکردنەوەی رێنامایی و پەیڕەوە گونجاوەکان لەسەر مەسەلەکانی ژینگە و تەندروستی و سەلامەتی پەیوەست بە قۆستنەوەی سەرچاوە سروشتیەکانەوە لە هەرێمدا.
- یاریدەدان بۆ زامنکردنی پەرەپێدانی بەرپرسیارانەی سەرچاوە هێدرۆکاربۆنیەکان لەپێناو بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی درێژخایەن لە هەرێمی کوردستاندا.
بڕوانە بەیاننامەی ئەرکەکان، پرەنسیپ و سیاسەتەکانی بەشی تەندروستی، سەلامەتی و ژینگەی سەربە وەزارەت.
هەروەها بڕوانە رەشنووسێکی رێنماییەکانی هەڵسەنگاندنی کاریگەری لەسەر ژینگە و بەڵگەنامەیەکی راوێژکاریی کە لە کۆنفرانسی نەوت و غازی کوردستان لە ١ – ٤ ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ دا پێشکەشکران.
دەتوانیت لەم ووتارەدا، کە لە لایەن د. هەڵۆ عەسکەری، بەرپرسی بەشی تەندروستی، سەلامەتی و ژینگەوە نووسراوە، لەم بارەیەوە زیاتر بخوێنیتەوە.
پرۆژەکانی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی (CSR) بۆ ژینگە
لە هەرێمی کوردستان، هانی کۆمپانیاکان دەدەین بۆ ئەوەی لە ناوچەی کارکردنیاندا پرۆژەکانی پشتگیری و بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەیی (CSR) ئەنجام بدەن، لەوانەش پرۆژە ژینگەییەکان.
کۆمپانیای تالیسمان ئێنێرجی، لە تەمموزی 2012 ەوە نزیکەی یەک ملیۆن بوتڵی خواردنەوەی پلاستیکی لە شوێنی کارکردنیاندا کۆکردووەتەوە، و کە پاشان دەیانبەنە کارگەیەکی ناوخۆیی دووبارە وەگەڕخستنەوە (ریسایکڵەر)ی پلاستیک و لەوێ دواجار لە پرۆسەیەکدا دەیانکەن بە جۆرێک لە کیس کە لەڕووی بایۆلۆژیەوە توانای شیبوونەوەی هەیە لە سروشتدا. کاتێک بەرنامەی وەگەڕخستنەوەکەی تالیسمان گەشەی کرد، کارمەندانی نووسینگەی کۆمپانیاکەش رۆژێکیان دیاریکرد بۆ پاک کردنەوەی سەیرانگایەکی ناسراوی سەر رێگەیان بۆ شوێنی کار و چالاکیە مەیدانیەکانیان. لەم لینکەدا، زیاتر بخوێنەرەوە سەبارەت بەبەرنامەی کۆکردنەوە و دووبارە وەگەڕخستنەوەی بوتڵی پلاستیکی کۆمپانیای تالیسمان .
کۆمپانیای ماراسۆن ئۆیڵ یارمەتیدەر بووە لە دابینکردنی ئاوی خواردنەوەدا بۆ گوندنشینان لەرێگەی لێدانی بیرێکی ئاوەوە لە گوندی بێستانە، و تیمەکانی کۆکردنەوەی زبڵیان پێکهێناوە بۆ کۆکردنەوەی پیسی لە گوندەکانی نزیک چالاکیەکانیان. لە هەریر، ماراسۆن ئۆیڵ یارمەتی جوانکردنی شارۆچکەکە دەدات لە رێی بەرنامەیەکی درەخت چاندنەوە. بڕوانە فۆتۆی زیاتر سەبارەت بە پرۆژەکانی ماراسۆن ئۆیڵ بۆ ژینگەی کۆمەڵگە.

سەرچاوە: وەرگیراوە لە ماڵپەڕی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان

زانیاری

Saturday, August 24, 2013 | comments


ئەمریکا یەکەم وڵات بوو لە سود وەرگرتن لە
شۆڕشی وزە کە ئەویش ناسراوە بە ئاڵتونی ڕەش.
لە کێڵگەکاندا مەکینەکان جێگای پیاوەکانیان گرتەوە ، یەک لیتر لە نەوت وزەیەکی زۆر دروست دەکا کە بەرامبەر وزەی 100 پیاوە لە 24 کاتژمێردا .
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکــا تەنها 3 ملیۆن جوتیار ماونەتەوە ئەوان خۆراکی تەنها 2 ملیار کەس بەرهەم دێنن بەڵام زۆربەی ئەو دانەوێڵەیە بۆ خۆراکی مرۆڤ بەکار ناهێنرێت لە ئەمریکا و لە هەموو وڵاتە پیشەسازیەکاندا دانەوێڵە دەگۆڕن بۆ خۆراکی ئاژەڵی ماڵی و سوتەمەنی ئۆرگانی.

بەکارهێنانی ڕووەك بۆپاكکردنەوەی شوێنە پیسبووەکان

Sunday, July 7, 2013 | comments


ڕاپۆرتێك لەسەر ( Phytoremidiation ) واتە بەکارهێنانی ڕووەك بۆپاكکردنەوەی شوێنە پیسبووەکان
لەم تەکنەلۆژیایەدا (لەم کارەدا) ڕژێمی ڕوەکی هەڵدەستێت بە پاککردنەوە وچارەسەر ودووبارە ڕێکخستنەوەی شوێنەکە , هەروەها شیکردنەوەی زیندەوەرەبچوکەکان لە ڕیزۆسفێر دەگرێتەخۆ و کە تێیدا ئەو زیندەوەرانە دەگرێت و کۆیاندەکاتەوە و دەگوێزرێنەوە بۆ ناو ڕووەکەکە.

ئەو ڕێگایانەی کە لە ئێستادا بەکاردێت:-
ئەو ڕێگـــــایانەی ئێستا بەکاردێت بۆ چارەسەرکردن و پاکژکردنەوەی ماددەپیسەکان بریتیین لە چاڵی خۆڵ " Landfill " (واتە هەڵکەندنی چاڵێکی گەورە و تێدا خەزنکردنی ماددەڕەقەکان و پاشەڕۆکانی تر توانەوە لەناویدا) هەروەها چارەسەرکردنی جۆری ڕژێمەکە , زۆر شوێن هەیە گەورەیە وە پاشەڕۆ و ماددەی پیسکەری کەمە بەڵام سەرەڕای ئەوە زیانی زۆری لە ستانداردی جیهانی زیاترە ، رێگایه‌كی تر به‌هۆی كرداری په‌پمپه‌وه‌یه‌ .
وه‌ رێگایه‌كی زۆر باش و هه‌رزان و جوان كرداری به‌كارهێنانی چاندنی رووه‌كه‌ له‌ خاكه‌ پیسبووه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵمژینی مادده‌ پیسكه‌ره‌كانه‌ وه‌ بۆ چارەسەری دووەمی یان سێیەمی پیسبوونی ئاو بەکاردێت.

ئەمەش دیمەنی ناوچەیەکە کە ڕووەکی لێ چێنراوە به‌مه‌به‌ستی خاوێن كردنه‌وه‌ی خاكه‌ له‌ مادده‌ قورسه‌كان .

چۆن ڕووەکەکان ئیش دەکەن:-
ڕووەکەکان پەیوەندیان هەیە لەگەڵ بەکتریــــــــــــا و قەوزەکان لە ڕێزۆسفیردا چونکە ڕووەک و بەکتریا وقەوزەکان ماددە پیسکەرەکان و پاشەڕۆکان دەگوازنەوە بۆ ڕووەکەکە خۆی یان پێکهاتە پەیتیەکانی دەگۆڕن بۆ ماددەیەکی تر یاخود هەڵیان دەگرن ئەمە ماددە کیمیایی و زیانبەخشەکان.
ڕەگی ڕووەکەکان ماددەکان لەسه‌رڕووی زەویه‌وه‌ دەمژن هەروەها ڕژێمی ڕەگەکان زۆر بەتوانایە بۆ کۆکردنەوەی ئاو ، خواردن و کانزاکان.
هەروەها ڕەگەکان هەندێك لە ئایۆنی کانزاکان وەردەگرێ.
گەشەکردنی جۆرایەتی و خۆگونجان وای کردووە کە توانای به‌رگری ڕووەکەکان زۆربێت بۆ زۆربوونی کانزا و هەندێ جۆری پیسبوون.

میکانیزمی کارەکە :-
ڕووەکەکان پاشەڕۆ و ماددە پیسکەرەکان وەردەگرێ (لەخاکەوە هەڵیدەمژێت) ، ئەو ماددانەش دەگوازرێنەوە بۆ شانەکانی ڕووەکەکە (لەناو ڕووەکەکەدا لەبەر کاریگەریەکەی پێویستە ماددەکە بگوازێتەوە بۆ شێوەیەک کە  ژەهری کەمتربێت) .
سێیەم کلۆریدی ئەثیلین ( Trichloroethylene) ، ئەمە جۆرە پیسکەرێکی بڵاوی ئاوی ژێر زەویە ، کە دەتوانرێت کاریگەری ژەهرەکەی کەم بکرێتەوە بەبەکارهێنانی ڕووەکی چناری دووڕەگە (Hybrid Poplar).
هێزی با لە تکساس ئاسانکاری دەکات بۆ بەکارهێنانی داری لۆکە بۆ چارەسەری بڕێکی گەورەی بوون بەهەڵمی ئاوی ژێرزەوی لە سێیەم کلۆریدی ئەثیلین.
دەزگای چارەسەرکردنی ژینگە (Environmental Protection Agency) لێکۆڵینەوەیەکی تاقیگەییان کردووە بەبەکارهێنانی پەڕی توتی ( گیایەکی ئاوی بڵاوە) بۆ چارەسەرکردنی سێیەم نیتراتی تۆلۆین (TNT).

دەرهێنانی ماددەکان بەهۆی ڕووەکەوە (Phytoextraction)
ڕووەکەکان ماددە کیمیایەکان وەردەگرن ، بەتایبەتی ئەم کانزاقورسانە بەباشی هەڵدەگرێت ( قوڕقوشم ، کادمیۆم ، مس و نیکڵ ... هتد)
شوێنێك کە بە هۆی قوڕوشمەوە پیس بێت ئەوا بە ڕوواندنی ڕووەکی گوڵەبەڕۆژە و خەردڵی هیندی لادەبرێت.
لە زانکۆی فلۆریدا لە نوێترین لێکۆڵینەوەدا جۆرە سەرخه‌سیەك دۆزرایەوە کە بڕێکی زۆر لە زەرنیخی تێدا کۆدەبێتەوە ، هەروەها چڕیەکەی لە قەد دا 200 جار زیاترە لە خاكدا.
ڕەگەکان و ڕووەکە بچووکەکان نایەڵن ماددە پیسەکەرەکان بگوازنەوە بۆ هەوا دار و خانەوە.
دارەکان ماددەکان وەرئەگرێت و نایەڵێت بڕۆنەوە ناو ئاو کاتێک ڕووەکەکە ئاو وەردەگرێت و بە هەڵم بوون ڕوودەدات.

درەختی پەڵکەزێڕینە

| comments


درەختی پەڵکەزێڕینە: رەنگاورەنگترین درەختی جیهان
لەوانەیە وابزانییت ئەم درختانە رەنگ کراون، بەڵام لەڕاستییدا خۆیان بەشێوەی سروشتی لەوشێوەیەن. بەم درەختە سەیرە دەگوترێت یوکالیپتوسی دیگولپاتا، یان یوکالیپتوسی پەڵکە زێڕینە.
رەنگاوەرەنگ بوونی درەختەکە دەگەڕێتەوە بۆ پارچە پارچەبوونی توێکڵی دەرەوە، کەلە چەندین کاتى جیاواز ساڵانە دەورێت‌و دەبێت بەهۆی ئەوەی توێکڵی ناوەوە، کە سەوز رەنگە دەربکەوێت. لەدواییدا تاریک دەبێت‌و پێدەگات بۆ دروستکردنی رەنگەکانی شین‌و پەمەیی‌و پرتەقاڵی‌و مارۆنی.
یوکالیپتوسی دیگلوپتا تەنها جۆری یوکالیپتوسە کە بەشێوەی سروشتی لەنیوە گۆی باکوردا بوونی هەیە. بەشێوەی سروشتی لەبەریتانیای نوێ، گینەی نوێ‌و سولاوسی‌و میندانائۆ دەڕوێت. لەئێستادا لەم درەختە لەهەموو شوێنێکی زەوییدا دەچینرێت‌و بەکاردهێنرێت بۆ دروستکردنی کاغەزو رازاندنەوە. ئەم درەختە بەڕادەیەکی زۆر پێستەکەیان نەرم‌و شەفاف‌و سافە بەچەشنێک کاتێ دەستی لێدەدەی هەستدەکەی دەست لەکۆمباری نەرم ‌و مشەما دەدەی.