لە ڕۆژی ژینگەی کوردستان بەشەکەمان چەند کارو چالاکیەکیان ئەنجامدا هەر لەناو کۆلێژەکەمان ، سەرەتا بە وەستان خولەکێك بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و بەتایبەت 237 شەهیدی گوندی شێخ وەسانانی دۆڵی بالیسان کە بەهۆی چەکی کیمیایی شەهیدبوون لەلایەن ڕژێمی بەعسی لەناوچووەوە لە ڕێکەوتی 16-4-1987 ، هەر بۆیە ئەم ڕۆژە کرا بەڕۆژی ژێنگەی کوردستان بەپێی بڕیاری 1 ی ساڵی 2008 ی پەڕلەمانی کوردستان.
پاشان بەڕێز دکتۆر مصطفی سەرۆکی بەشی زانستەکانی ژینگە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و داوای بەخشینی نازناوی ئەکادیمی بە خوێندکارانی دەرچووی بەشەکەمان کرد
دواتر هەریەك لە پ.د. فەرهاد حسن و ی.پ.دکتۆر علی و خوێندکار ڕعد لە قۆناغی چوارەم سیمیناریان پێشکەش کرد
دواتر پێشانگایەکی فۆتۆگرافی سەبارەت بە سروشتی کوردستان وشوێنە پیسبووەکان و هۆشیاری ژینگەیی کرایەوە
وە لەکۆتاییدا هەموومان بەرەو هەڵمەتی نەمام چاندن بەڕێکەوتین،وە لەم هەڵمەتەدا زیاتر لە 100 نەمام چێنرا.