دیمانە
هۆشیاری
وێنە
کاریکاتێر
وێنەی سروشتی کوردستان
وێنەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان
وێنەی پیسبوون
ڤیدیۆ
تەندروستی
پیسبوونەکان
پیسبوونی هەوا
پیسبوونی خاك
پیسبوونی ئاو
پیسبوون بەهۆی تیشكدەرەکان
پیسبوونی ڕوناکی
پیسبوونی بینین
بەستەرەکان
دهربارەی ئێمە
ژینگە چەترە بۆ ئێمە با ئێمەش چەتر بین بۆ ژینگە
skip to main
|
skip to sidebar
Home
ژینگە
ژینگە
Tuesday, June 19, 2012 |
comments
د.دڵشاد گەنجۆ
ژینگە ئەو دایكەیە لەمنداڵدانیدا ژیان چاوهەڵدێنی و ژیانیش تێیدا بەردەوامە، ژینگەزانیش خۆی چڕدەكاتەوە لە:"یەكەم، رێزگرتن لەدەستكردی پەروەردگاری مەزن. دووهەم، رەوشتی بەرزو بەهادار. سێهەم، هەستی نەتەوایەتی و نیشتمانی، چوارەم، بەها پیرۆزەكان
.
تەمەنی كۆمەڵەی خۆر (بەزەویشەوە) دەگەڕێتەوە بۆ 4.6 بلیۆن ساڵ لەمەوبەر. چەندین جار ژیان لەسەر رووی ئەم ئەستێرەی خۆمانە(قڕی تێكەوتووە)و دووبارە شێوازی دیكەی نوێی ژیان خوڵقێندراوە. هۆكاری ئەم هەموو گۆڕانەش پچڕانی شیرازەی سیستمی ژینگە بووە
، بەشێوەیەكی سروشتی. بەڵام گۆڕانی ژینگەی ئەمڕۆ لەسەرانسەری دونیا هۆكارەكەی مرۆڤە خودی خۆی دڵ رەقی مرۆڤە دەرهەق بەژینگەكەی
.
لەساڵانی 1944 - 1945 لەمیانەی جەنگی كاولكاری جیهانی دووهەم و بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی و كیمیاوی و میكرۆبی و فسفۆری و...هتد لەلایەكەوەو كەمژیری و هۆشیاری مرۆڤ بۆ ژینگەو پڕەنسیپەكانی ژینگەزانی و تەندروستی بووەتە هۆكاری كارەساتەكان و تەنگژەكانی ژینگەی دونیای ئەمڕۆ. بەهۆی ئەم هۆكارە بەرچاوەی كە پیسبوونی ژینگە زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، بۆیە رێكخراوی نێودەوڵەتی زۆر لەدونیادا سەریهەڵدا لەوانە(رێكخراوی تەندروستی نێودەوڵەتی
WHO)
كە تایبەتە بە رووپێوكردنی تەندروستی نیودەوڵەتی، ئاماركردن دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكان و دۆزینەوەی رێگەچارەی شیاو بۆ چارەسەركردنیان
.
جێی نیگەرانییە، ئێستا ئەم تەنگژانە یان ئەو كارەساتانە لەسەرانسەری عێراق و كوردستانی خۆشمان بەتایبەت لە پێشڕەوەییەكی كتوپڕو ترسناكدا دەبینرێ، بەهۆی ئەم هەموو زنجیرە شەڕو بەكارهێنانەی دەیان و سەدان شێوازی چەكی كوشندە نەك هەر مرۆڤی دوێنێ و ئەمڕۆ هەراسان كردووە، بەڵكو زەنگێكی مەترسیدارە بۆ نەوەی دواڕۆژ. ئەوەتا دیاردەی پیسبوون بەتیشكی"ئەلفاو بێت و گاما" كە هەرهەمووی شێرپەنجەدارن. بەبیابانبوون و فەوتانی دارستانەكان و پانتایی سەوز و دیاردەی هەڵكردنی رەشەباو گەردەلولی تۆزاوی كە بەمدواییە زۆرتر هەستی پێدەكرێت و كاریگەرییەكانی لەرادەبەدەرو دژوارترە. دیاردەی وشكە ساڵی و كەمبارانی، گەرمبوون و گۆڕینی ئاو و هەوا، پیسبوونی ئاو، قڕبوونی دەیانجۆر زیندەوەرو بزربوونیان بۆ هەتاهەتای و گەلێك دیاردەی دیكەش
.
لێرە گرنگ ئەوەیە بزانین ژینگەی ئەمڕۆ بەهۆی پیشەسازی زۆر سووتانی سووتەمەنی، كەمبوونەوەی پانتایی سەوز، هەروەها لاوازی رۆشنبیری زانستی ژینگەیی، ئاو و هەوا، بەرەو گۆڕانێكی نەویست لەپێشڕەویدایە، كە ئاكامەكانی لەسەر شێوازەكانی ژیان لەسەر ئەم دونیا پانوپۆڕەدا زۆر ترسناكن. كوردستانی ئێمەش بێبەش نییە لەم سیناریۆ دڵتەزێنە، بۆ بەرچاوروونی زیاتر پێویستە چەند پرسیارێك بورووژێنین: ئایا نەخۆشییەكانی دڵ، سی، هەناو، رێژەیان ئێستا زۆرترە یان دوێنێ؟ بۆ نەخۆشییەكانی هەناسەتەنگی لەنەخۆشخانەكانی هەرێم بەتایبەتی"هەولێر"ژمارەیان نائاسایە؟ بۆ نەخۆشییەكانی نەزۆكی لەژن و پیاو زیادی كردووە؟ بۆچی نەخۆشی"شێرپەنجە" بەهەموو شێوەكانی لەزیادبووندایە؟ ئەمانەو دەیان و سەدان پرسیاری دیكە لەئارادان و هەمووشیان یەك وەڵامیان هەیە كە ئەویش گومانی تێدانییە ژینگەكەمان(هەوا، ئاو، خاك) پیسبووە
.
مرۆڤ چەندە بەبەزەییانەوە مامەڵە لەگەڵ ژینگە بكات، هێندە ژینگە باوەشی بۆ دەكاتەوەو چەندە بەدڵڕەقش مامەڵەی لەگەڵ بكات هێندە دەكەوێتەبەر تووڕەبوونی
.
بۆ هێوركردنەوەی ئەم هەموو تەنگژانە دەبێ هاووڵاتیان و حكوومەتی هەرێمیش گرنگی بەرچاو بدەن بە ژینگە. چونكە لەئەنجامدا هەر حكوومەتیشە دەبێ بەرگەی خەرجكردنی ملیۆنەها دۆلار لەداهاتی هەرێم بگرێت، بۆ كڕینی دەرمان و چارەسەركردنی نەخۆشییەكان، ئەمەش لەبیرنەكرێت كۆمەڵگای نەخۆش واتە خەڵكی پەكەوتەوەو بێ بەرهەم
!!
جێی خۆیەتی بڵێن باهەموومان سۆزدارانە مامەڵە بكەین لەگەڵ ژینگەدا، خۆمان پڕچەك بكەین بەبنەما سەركەشەكانی ژینگەپارێزی بۆ ئەوەی ژینگە بەهێمنانە لەئامێزمان بگرێت چونكە تەندروستی، تەمەن، ژیان، چارەنووسی خۆمان و نەوەكانمان بەستراوەتەوە بەسەلامەتی ژینگەوە
.
Share this article
:
Post a Comment
زۆرترین بابەتی بینراو
تەندروستی و سەلامەتی و ژینگە
کتێبێکی ژینگەیی
گوڵی جوان بەڵام ترسناك بۆ مرۆڤ
پیس بوونى ئاو و هەوا و ژینگە بە تووخمە قورسەکان
ژینگە
زانیاری
کار و چالاکیەکانمان لە ڕۆژی ژینگەی کوردستاندا لە کۆلێژی زانست
بەکارهێنانی ڕووەك بۆپاكکردنەوەی شوێنە پیسبووەکان
درەختی پەڵکەزێڕینە
ئەو گرفتانەی تووشی ژینگە دەبن
ئەرشیف
ئەرشیف
March (1)
August (1)
July (3)
April (5)
September (1)
June (1)
Copyright © 2013.
ماڵپەری ژینگە پارێز