گوڵی جوان بەڵام ترسناك بۆ مرۆڤ

Monday, July 1, 2013 | comments

هەر وەك دەزانین بوونی گوڵ لە ماڵەكانمان یان لە باخچەكانمان جوانی بە ژینگەی ئەو شوێنە ئەبەخشن،ڕاستە گوڵێك بچوك ناتوانێت ئۆكسجینی تەواوی مرۆڤێك دابین بكات بەڵام هەرچۆنێك بێت لە بێ ڕووەكی باشترە چونكە هەر نەبێت جوانی ئەبەخشێت بە سرووشت و ژینگەكە ، بەڵام جۆرەها گوڵی جوانمان هەیە کە لەنێو ئەوانەدا گوڵی ژەهراویشمان هەیە کە لەوانەیە ژەهری گوڵەکە ببێتە هۆی گیان لەدەستدانی مرۆڤ بەهۆی بێ ئاگایی لە جۆری گوڵەکان ، نامۆبوونی زۆر لە خەڵك لەگەڵ ئەو گیاو گوڵانەی كە ڕۆژانە مامەڵەی پێ دەكەن دەتوانرێت زۆر كاریگەری خراپی هەبێت بۆیان.
زۆربەی ئەو گووڵانە كە لەوەرزەكانی جۆراوجۆرو لە ماڵەكاندا دەبینرێت لەوانەیە توشی ژەهراوی بوونیان بكات كە دەبێت بەزووترین كات ڕەوانەی دكتۆر بكرێت .
ئێستا باس لە گوڵی جوان بەڵام ترسناك بۆ مرۆڤ دەكەین:-
 گوڵی نێرگز:- ئەو گوڵە جوانەیە كە لەوەرزی بەهاردا دەردەكەوێت بەڕەنگی سپی و زەرد كە ئگەر بێت و بە ڕێژەیەكی زۆر بەكاربهێنرێت ترسناكە كە بە بەشێكی زۆر ژەهراوی گیاییەكان لە جیهاندا دەگرێتەوە.
هەندێك لە مرۆڤەكان پیازی گوڵی نێرگز لەگەڵ پیازی خواردن بەهەڵە بەكاردێنن كە دەبێتە هۆی ڕشانەوەو دڵ تێكەڵهاتن و سكچوون ، كە دەبێت بە زووترین كات سەردانی دكتۆر بكەن.
گوڵی سەد تمەنی :- ئەو گوڵە سەدتمەنیانە لەگەڵ جۆرەگیایەك بەناوی ازالیا یەكێكن لە ژەهراویترین گیایەكانی جیهان
خواردنی هەریەك لەو دوو گوڵانە دەبێتە هۆی سوتانەوەی دەم وددان ، ئاوی دەم و ددان زیاد دەكات و پێستیش توشی خروو (حساسیەت) دەكات، سەر ئێشە و هەندێك لەو هۆكارانە لە مرۆڤی تووشبوو دەرئەکەوێت كە دەبێ بە زووترین كات سەردانی پزیشك بكات.
گوڵی فیكۆس :- ئەو گوڵە 800 جۆری هەیە كە ئەویش بەشێوەی شیری(ڕەنگی شیری) كە ژەهراویە ، زۆربەی ئەو گوڵانە لە دەرەوە ولەناو ماڵدا دەڕوێندرێن وە ئەوانەش كە لەدەرەوەن دەبێ لە ژینگەیەكی گەرم بێت .
خراپترین كاریگەری كە فیكۆس دەتوانێ لە لاشەی مرۆڤدا هەیبێت خوراندن و هەڵئاوسانە (ئەستوربونە) كە دەبێ بە چاودێری پزیشك چارەسەری دژە حساسیەت بەكاربهێندرێت كە هەڵئاوسانەكە لەناوبەرێت
Share this article :